Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:19

رۆناڵدۆ بەباشترین یاریزانی دەستنیشانکرا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کوردستان TV
100%

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی له‌ ده‌نگدانێكدا وەک باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستنیشانکرا.

دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لە یاریی رابردووی یانەکەیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد به‌مه‌ش هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئاپۆیلی قوبرسی، ئەم یاریه‌ بووە هۆکاری ئەوەی رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولەکە دەستنیشان بکرێت.

لە دەنگدانەکەدا کە لەلایەن هاندەران و رۆژنامەڤانانەوە درا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەجیاوازییەکی زۆر پێش نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان کەوت و بە له‌ 43% دەنگەکان وەک باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەڵبژێردرا.

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.