Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:19

مادده‌ گرانبه‌هاکان له‌ جیهاندا

زێڕ لە پلەی ١٥ دایە
مادده‌ گرانبه‌هاكان له‌ جیهاندا
کوردستان TV
100%

زۆربەی مرۆڤەکان وا دەزانن کە زێڕ گرانترین ماددەیە لە جیهاندا بەڵام لە پلەی ١٥ دایە لە ڕیزبەندی گرانترین ماددەکانی جیهاندا، لەم لیستەدا باسی ڕیزبەندی ماددەکانی جیهان کراوە لە گرانترینیانەوە بۆ هەرزانترینیان:

 

ئەنتیماتەر – هەر گرامێکی بە ٦٢.٥ ترلیۆنە
ئەنتیماتەر گرانترین ماددەی سەر زەوییە، بەرهەمهێنانی یەک میلیگرام لە پۆزیترۆن تێچونەکەی ٢٥ ملیۆن دۆلارە، لە داهاتوودا دەتوانین “ئەنتیماتەر” وەک سوتەمەنی بەکاربێنین بۆ کەشتییە ئاسمانییەکان، تاوەکو بتوانرێت تەنها ١ گرام لەم ماددەیە بەرهەم بهێنرێت، دەبێت هەموو مرۆڤایەتی بۆ ماوەی ١ ساڵ بە بەردەوامی کار بکات بەبێ پشوودان.

ئەنتیماتەر

 

کالیفۆرنیۆم – هەر گرامێکی بە ٢٥-٢٧ ملیۆن دۆلارە
گرانترین توخمی کیمیاییە، تا ئێستا یەکجار دروست کراوە لەو کاتەوەی بۆ یەکەمجار ئەم ماددەیە دۆزرایەوە لە ساڵی1950 بوو.

کالیفۆرنیۆم

 

ئەڵماس – هەر گرامێکی بە ٥٥٠٠٠ دۆلارە
بەنرخترین بەردە لە جیهاندا بۆ ئیكسسواراتى گرانبه‌ها به‌كار دێت و كاتژمیرى گرانبه‌هاو برانده‌ جیهانیةكان.

ئەڵماس

 

تریتیەم – هەر گرامێکی بە ٣٠٠٠٠ دۆلارە
ئەم گازە لە ڕووناککردنەوەدا بەکاردێت، لە بەرهەمهێنانی هەر پاوەندێکدا ١٥ ملیۆنی تێدەچێت.

تریتیەم

 

تافەیت – هەر گرامێکی بە ٢٠٠٠٠ دۆلارە
بەردێکی بەنرخە کە ڕەنگی وەنەوشەیی و سوور و پەمەیی و سپی هەیە، ملیۆنێک جار لە ئەڵماس ناوازەتر و دەگمەنترە، هەر ئەمەشە وای لێدەکات زۆر ئەفسانەیی بێت، ئەم ماددەیە لە ئاستی جەوهەرەکانی تردا زۆر بەناوبانگ نییە، ئەوەش هۆکاری سەرەکییە کە وای لێکردووە هەرزان بێت.

تافەیت

 

پەینایت – هەر گرامێکی بە ٩٠٠٠ دۆلارە
ئەم بەردە زۆر دەگمەنە بۆیە زۆر بەناوبانگ نییە و تەنها کۆمەڵە کەسێکی کەم دەیناسن، کانزایەکی ڕەنگ پرتاقاڵییە یاخود سورێکی مەیلەو قاوەییە، لەمڕۆدا تەنها دووسەد دانەیەک هەیە لەم کانزا بەنرخە.

پەینایت

 

پلۆتۆنیۆم – هەر گرامێکی بە ٤٠٠٠ دۆلارە
ئەم کانزایە سودی لێدەبینرێت بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی، وە سودی لێدەبینرێت وەک سوتەمەنی بۆ کەشتییە ئاسمانییەکان.

پلۆتۆنیۆم

 


ئێڵ ئێس دی- هەر گرامێکی بە ٣٠٠٠ دۆلارە
ماددەیەکی سڕکەرە، بەرهەمێکی دەست کردە، لە ڕاستیدا وەک دەرمان بەکاردێت.

ئێڵ ئێس دی

 


کۆکایین – هەر گرامێکی بە ٢٣٦ دۆلارە
دەرمانێکە کە هیچ سودێکی بۆ مرۆڤ نییە، ئەم کریستاڵە هاڕاوەیە زۆر مەترسیدارە بۆ تەندروستی، بەڵکو لەڕاستیدا دەرمانێکی بکوژیشە.

کۆکایین

 

هێرۆین – هەر گرامێکی بە ١٣٠ دۆلارە
ماددەیەکی سڕکەرە کە گۆڕانکاری دەهێنێت بەسەر هەستەکانتدا، یەکێکە لەو ماددانەی کە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

هێرۆین

 


شاخی کەرکەدەن – هەر گرامێکی ١١٠ دۆلارە
شاخی ئاژەڵەکان زۆر گرنگ لە بەکارهێنانی دەرماندا، هەروەها بەکار دەهێنرێت لە دەسکی چەقۆکاندا وەک جوانکاری، بەهۆی دزیکردن و مامەڵە بازرگانییەکانەوە لە ئێستادا بەرەو نەمان و لەناوچون دەچن.

شاخی کەرکەدەن

 

مێتامفیتامین – هەر گرامێکی بە ١٠٠ دۆلارە
ئەم ماددەیە لەلایەن دادگاوە قەدەغەکراوە، ئەو کەسانەشی کە درامای “برەیکین باد”یان بینیوە زیاتر شارەزان.

مێتامفیتامین

 


پلاتینیۆم – هەر گرامێکی بە ٦٠ دۆلارە
پلاتینیۆم کانزایەکی بەنرخی ڕەنگ سلڤەرە، لە زۆربەی کارە پیشەسازییەکاندا بەکاردەهێنرێت.

پلاتینیۆم

 

ڕۆودیەم – هەر گرامێکی بە ٥٨ دۆلارە
کانزایەکە لە گروپی پلاتینیۆم وە کانزایەکی زۆر دەگمەنە، با زۆرتر بۆت ڕوونبکەمەوە مەبەستم چییە لە “دەگمەنی ئەم کانزایە” ؛ لە یەک تەنی زەویدا تەنها ٠.٠٠١ گرام لە ڕۆودیەم بونی هەیە.

ڕۆودیەم

 


زێڕ – هەرگرامێکی ٥٦ دۆلارە
بەناوبانگترین کانزای سەرزەویی، زێڕه‌ هەر لە سەردەمە دێرینەکانەوە یەکێک بووە لە بەنرخترین کانزا، هەر ئەوەشە کەوای لێکردووین تا ئێستاش وابزانین بە نرخترین و گرانترین کانزای سەر زەوییە، بەڵام وەک دەبینیت لە پلەی ١٥ دایە لە ڕیزبەندی گرانترین ماددەکانی جیهاندا.

زێڕ
شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.