Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:12

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وکه‌ی میسر بۆ 324 که‌س به‌رز بووه‌وه‌

ژماره‌یه‌كیان منداڵ و پیاوی به‌ساڵا چوون
Egypt Blast
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌ میسر هێرش كرایه‌ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ پارێزگای باكووری سینا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌ی گروپه‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌ی كه‌ كردیه‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ بۆ 324 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌ .

له‌ناو قوربانیاندا 200 كه‌س كوژراون و 124ی دیكه‌ش بریندار بوونه‌، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ داهاتووشدا ئه‌و ژماره‌یه‌ روو له‌زیادبوون بكات .

پێشتریش ئاژانسی فه‌رمی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ میسری رایگه‌یاندبوو، له‌ هێرشێكی توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كاندا بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ پارێزگای باكووری سینا، كه‌ لایه‌نگرانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نوێژیان لێ ده‌كرد، به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی . 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رباز و پۆلیس، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلیش له‌ناو قوربانیاندا هه‌ن، كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵ و پیاوی به‌ساڵا چوون .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.