Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:20

دوایی 38 ساڵ له‌زیندانی کردن بێ تاوان ده‌رچوو

هه‌رێمی كالیفۆرنیا له‌ ساڵی 1980 زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌كرد
betawan-amreki
کوردستان TV
100%

دادگایی هه‌رێمی فه‌رجینیا بێتاوانی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی سه‌لماند دوایی ئه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی دابووه‌ پاڵی به‌وهۆییه‌وه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی ژیانی خۆی له‌ زیندان به‌سه‌ر برد.

دوایی ئه‌وه‌ی له‌ پشكنینی ترشه‌رلۆكی ناوه‌كی ده‌ركه‌وت كه‌ " كریگ ریتشارد كولی " ته‌مه‌ن 70 ساڵ بێتاوان بووه‌ ، پاش ئه‌وه‌ی 38 ساڵی ژیانی له‌ زیندان به‌سه‌ربردووه‌ ،دوایی ئه‌وه‌ی دادگای هه‌رێمی كالیفۆرنیا له‌ ساڵی 1980 زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌كرد به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاورێیه‌كه‌ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌ی ته‌مه‌ن 4 ساڵان له‌ ساڵی 1978.

دوایی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ به‌سه‌ر بردنی ژیان له‌ به‌ندیخانه‌ پشكنینی ترشه‌رلۆكی ناوه‌كی ده‌ریخست كه‌ ئه‌م پیاوه‌ ئه‌م تاوانه‌ی كوشتنی ئه‌نجام نه‌داوه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ داواكار گشتی داوای لێبوردنی فه‌رمی لێكرد، وه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ گر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری راسته‌قینه‌.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.