Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:23

هه‌ڵه‌بجه‌: توندوتیژی خێزانی له‌ هه‌ڵکشاندایه‌

رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان
کوردستان TV
#7
100%

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان، ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی بواری ئافره‌تان، له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای كۆتایی پێهێنانی توندوتیژییه‌ خێزانیه‌كانیان كرد و راگه‌یه‌نراوێكیشیان خوێنده‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن گوڵستان ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، خوێندرایه‌وه‌ تێیداهاتبوو: له‌سه‌روو به‌ندی ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوتیژی دژ ئافره‌تان، رۆژ به‌رۆژ ره‌وشی مافی ئافره‌تان، و مافی مرۆڤ له‌پاشه‌كشه‌دایه‌، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ سیاسی و ئابووری و قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه‌ بوونه‌ته‌ هۆی زیادبوونی توندوتیژییه‌كان و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌قامگیربوونی كۆمه‌ڵگه‌.

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له‌ حكومه‌ت كراوه‌ ده‌بێت حكوومه‌ت به‌زووترین كات رێگه‌ چاره‌ی گونجاو بگرێته‌ به‌ر بۆجێبه‌جێكردنی یاسا ده‌رچووه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی كه‌یسی توندوتیژییه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.