Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:15

پێشبینی دەکرێت شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبدات

شەڕو پێكدادان لە نێوان نەتەوەكان و ئاینە جیاوازەكان دەبێت
پێشبینی دەكرێت شەڕێكی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبدات
کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕە تایبەتمەندەكانی پێشبینی فەلەكناسان بۆ ساڵی 2018 , پزیشك و فەلەكناسی فەرەنسی نۆسترادامۆس ، پێشبینی كردووە  ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست دووچاری شەڕێكی نوێ دەبێتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكە گیان لە دەست دەدەن .

شەڕو پێكدادانەكانیش لە نێوان نەتەوەكان و ئاینە جیاوازەكان دەبێت ، هەروەها لە ئەمریكا لە رووی ئابوورییەوە دووچاری قەیرانێكی گەورە دەبێتەوە و ناكۆكی دەكەوێتە نێوان ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و پێگەی ئەمریكا لاواز دەبێت و وڵاتی چین بە هێزێكی ئابووری نوێوە دێتە مەیدان و دۆلاری ئەمریكی بەهای نامێنێت .

ئەوروپا بەتایبەتی بەریتانیا و ئیتاڵیا و چیك و هەنگاریا دووچاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایەكی زۆر دەبنەوە و ناچار دانیشتوەكەی  بەرەو باكوور را بكەن .  هەروەها فەلەكناسی بەناوبانگی ئەمریكی ئیدجار كییس پێشبینی كرد كە گۆڕانكارییەكی گەورە لە كەش و هەوا روو دەدات ، هەروەها پرۆسەی فێركردنی قوتابیان لە دوورەوە  دەبێت ، جیهان پێویستی بە تەلەفۆن و دامەزراوە پەیوەندییەكان نابێت ، هەر كەسێك لە رێگەی ئاستی فیكریەوە پەیوەندی بە یەكەوە دەكەن .

هەروەها فەلەكناسی بولگاری بابا فانگا پێشبینی كردووە كە زۆر لە وڵاتان سەركەوتوو دەبن لە بەرهەمهێنانی جۆرێكی دیكەی سووتەمەنی كە تا ئێستا نەناسراوە و كێشەی وزە چارەسەر دەبێت ، هەروەها گۆرانكاری گەورە لە سروشت روودەدات وەك بوومەلەرزە و شۆرشی بوركانی ئاگرین لەو وڵاتانەی كە نزیكن لە دەریاكان .


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.