Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:00

زیاتر له‌ 340 هه‌زار که‌س له‌ جه‌نگی ناوخۆیی سووریادا کوژراون

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئامارێكی له‌سه‌ر قوربانییانی جه‌نگی ناوخۆی سووریا ئاماده‌ كردووه‌
Syria
کوردستان TV
100%

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌ رۆژی هه‌ینیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قه‌یران و جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 340 هه‌زار كه‌س كوژراون .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئامارێكی له‌سه‌ر قوربانییانی جه‌نگی ناوخۆی سووریا ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی ساڵی 2011ـه‌وه‌ تا ئێستا 343 هه‌زار و 511 كه‌س له‌ سووریا كوژراون كه‌ 102 هه‌زار كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ كه‌سی سڤیل بوونه‌ .

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ له‌م قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌دا نزیكه‌ی 19 هه‌زار منداڵ و 12 هه‌زار ژنیش كوژراون. هه‌روه‌ها 119 هه‌زار كه‌سیش له‌ كوژراوه‌كان هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سووریا بوونه‌، وه‌ یه‌ك هه‌زار و 566 چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنانیش له‌نێو  كوژراوه‌كاندا هه‌ن .

جیا له‌وانه‌ش 59 هه‌زار شه‌ڕڤانی سه‌ر به‌ هێزه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون، وه‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانیش 62 هه‌زار كه‌سیان لێ كوژراوه‌ .

رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی تۆڕی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا وتیشی كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ بوونه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیانی گیانی هاوڵاتییانی سڤیل له‌ خودی ئه‌م ناوچانه‌دا، به‌ڵام شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆریستانی داعش بووه‌ته‌ هۆكار تا رێژه‌ی زیانی گیانی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ سه‌رتاسه‌ری سووریا كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیتبێت .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
    
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.