Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:23

میسی رازیبووه‌ تا ٢٠٢١ هه‌ر له‌بارسێلۆنه‌دا بمێنێته‌وه‌

نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیه‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان لیۆنه‌ل میسی رازیبووه‌ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی ٢٠٢١.

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان، لیۆنێل میسی رازیبووه‌ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی ٢٠٢١.

هه‌رچه‌نه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ ورده‌كاری له‌باره‌ی شایسته‌ی دارایی و مه‌رجی شكاندن ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیه‌.

میسی كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ كرد یه‌كه‌م یاری فه‌رمی خۆی له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی ئه‌نجام دا و له‌و كاته‌شه‌وه‌ ٦٠٢ یاریی ئه‌نجامداوه‌، ٥٢٣ گۆڵی تۆماركردووه‌ و ٣٠ نازناوی جیاوازی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.