Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:16

گروپى میلیشیای نوجه‌با هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل ده‌کات

ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گروپه‌ى خستووته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌كره‌م كه‌عبی، به‌رپرسی یه‌كه‌می میلیشیای نوجه‌باى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌نگاری هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیكاته‌ سه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی.

هاوكات ئه‌و گرووپه‌ میلیشیا عێراقییه‌، ئاماده‌یی خۆیشی نیشانداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان بكات له‌ سووریا، كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌كره‌م كه‌عبی رایگه‌یاندووه‌، بوونی میلیشیاكه‌یان له‌ ناو خاكی سووریا، رێگه‌پێدراوه‌ و یاساییه‌ و وه‌ك ئه‌مه‌ریكا نایاسایی نییه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر داوا و به‌ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی سووریا بووه‌.

ئه‌كره‌م كه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كرده‌یه‌كی "گه‌مژه‌ییانه‌" له‌ دژی میلیشیاكه‌ی ئه‌وان ئه‌نجام بدات له‌ عێراق و سووریا، به‌ره‌نگارییان ده‌بنه‌وه‌.

تێزانین پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، گروپى نوجه‌بای خستووه‌ته‌ لیستی سزاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كرده‌وه‌ى تیرۆریستى و داوای له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش كرد، له‌ ماوه‌ی 90 رۆژدا، جموجۆڵی ئه‌و گرووپه‌ میلیشیاییه‌ په‌ك بخات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.