Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:44

لە دێرەلووک کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بەبرینداری ڕفێنرا

تاوانلێكراوه‌كه‌ خه‌ڵكى شێخانه‌
کوردستان TV
100%

 

لە شارۆچکەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی چەند چەکدارێک تەقە لە دوو کەس دەکەن؛ یەکێکیان دەکوژن و ئەوی دیکە بە برینداری لەگەڵ خۆیان دەبەن.

چه‌ند شاهێدحاڵێك له شاره‌دێى دێره‌لووكى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك رایانگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك كوژرا و یه‌كێكى دیكه‌ بریندار بوو.

ئه‌و شاهێدحاڵانه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد، چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له‌و هاووڵاتییانه‌ كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانیارى شاهێدحاڵه‌كان تاوانلێكراوه‌كه‌ خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى شێخانه‌ و هاوڕێكه‌شى بریندار بووه‌، به‌ڵام تا له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ رفێندراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌كان تا ئێستا لایه‌نه‌ ره‌سمییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.