Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:10

کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

بەپێویستی دەزانن قەیرانی مرۆیی سووریا کۆتایی بێت
کوردستان TV
100%

 

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا ترەمپ و ئەردۆغان جەختییان لەسەر پشتگیری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی جنێڤ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆیی سووریا کردووەتەوە، هەردوولا بەپێویستی دەزانن کە قەیرانی مرۆیی سووریا کۆتایی بێت.

کۆشکی سپی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: "سەرۆک ترەمپ بەشێوەی هاوسەنگی راگرتن لە پەیوەندییەکانی پێشوومان لەبارەی دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی رەققە و نەگەڕانەوەی داعش بۆی و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکان لەو هاوکارییە سەربازییەی بۆ هاوبەشەکانمان کردوون لە سووریا زانیاری داوە بە سەرکۆمار (ی تورکیا) ئەردۆغان.

کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەوشی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کردووە. هەردوولا جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووەتەوە کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاوڕابوون لە سەر گرنگی هاوبەشی ستراتیجی ئەمریکا و تورکیا.

لەم پەیوەندییەدا ترەمپ و ئەردۆغان جەختییان لەسەر پشتگیری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی جنێڤ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆیی سووریا کردووەتەوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: "هەردوولا بەپێویستی دەزانن کە قەیرانی مرۆیی سووریا کۆتایی بێت، رێگە بەگەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە سووریانە بدرێ کە ئاوارە بوون، سەقامگیری بۆ سوریایەکی یەکگرتوو بەدی بهێندرێت و لە دەستوەردانە دەرەکییەکان بپارێزرێت و لە تیرۆریستان پاک بکرێتەوە".

کۆشکی سپی لەبارەی هاوکاریکردنی تیمەکانیان و پێدانی چەک بە پەیەدە لە میانی ئۆپەراسیۆنی رەققەدا، نووسیوویەتی: "سەرۆک ترەمپ بەشێوەی هاوسەنگی راگرتن لە پەیوەندییەکانی پێشوومان لەبارەی دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی رەققە و نەگەڕانەوەی داعش بۆی و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکان لەو هاوکارییە سەربازییەی بۆ هاوبەشەکانمان کردوون لە سووریا زانیاری داوە بە سەرکۆمار (ی تورکیا) ئەردۆغان".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.