Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:46

حه‌شدی تورکمانی خانووی هاووڵاتییه‌کی کوردییان له‌ خورماتو ته‌قانده‌وه‌

له‌ گه‌ره‌كی كۆماری شارۆچكه‌ی خورماتو
کوردستان TV
#9
100%

گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌و سووتاندنی خانووی هاووڵاتیانی كوردی دوزخورماتو و شه‌وی رابردووش خانووی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردییان له‌ شارۆچكه‌كه‌ ته‌قاندنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ره‌كی كۆماری  شارۆچكه‌ی خورماتو ، له‌ نزیك قوتابخانه‌ی غه‌زالی سه‌ره‌تایی ،خانووی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد ، به‌ ناوی فه‌رمان حاجی حه‌بیب، له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی توركمانی ته‌قێنرایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌لایه‌ن سوپاو گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا، رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی كوردی ئه‌م شوێنانه‌و سووكایه‌تییان پێده‌كرێت .

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.