Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 20:00

حکومه‌تی پاکستان داوا له‌ سوپا ده‌کات له‌ دژی توندڕه‌وه‌کان بێنه‌ پاڵ پۆلیس

بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانگرتنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئایینییه‌كانه‌
حكومه‌تی پاكستان داوا له‌ سوپا ده‌كات له‌ دژی توندڕه‌وه‌كان بێنه‌ پاڵ پۆلیس
کوردستان TV
100%


حكومه‌تی پاكستان رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ داوای له‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد تا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانگرتنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئایینییه‌كان كه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام ئابادیان داخستووه‌، بێنه‌ پاڵ هێزه‌كانی پۆلیس.

ته‌له‌ڤزیۆنی حكومه‌تیی پاكستان له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه‌ داوا له‌ سوپا كراوه‌ تا به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان و سه‌پاندنه‌وه‌ی یاسا و رێسا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پۆلیسی پاكستان رۆژی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ تووشی پێكدادانی توند بووه‌ له‌گه‌ڵ حزبێكی توندڕه‌وی ئایینیی به‌ناوی " تحریك لبیك یا رسوالله‌ "، كه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ به‌ردیان گرتووه‌ته‌ هێزكانی پۆلیس، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و هێزانه‌ نه‌یاتوانیی بڵاوه‌ به‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ جاده‌كانی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی شاری ئیسلام ئابادیان داخستبوو.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌گه‌ڵ هاتنی تاریكیی شه‌و، خۆپیشانده‌رانیش رۆیشتوونه‌ته‌ پاڵ مانگرتووان و خۆپیشاندان شاره‌كانی دیكه‌ی پاكستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌.

 


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.