Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 10:16

قایمقامی خورماتو: حه‌شدی تورکمانی تاوانی جه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ کورد ئه‌نجامداوه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

قایمقامی قه‌زای خورماتو رایده‌گه‌ێنێ، هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی له‌ خورماتو تاوانی جه‌نگیان به‌رانبه‌ر كورد ئه‌نجامداوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ئاگاداركردۆته‌وه‌.

شه‌لال عه‌بدول ، قایمقامی خورماتو، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌خورماتو ده‌رهه‌ق به‌كورد كراون، به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتیان داوه‌ته‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاو حكومه‌تی عێراق.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌خورماتو تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ندێك تاوان به‌رانبه‌ر كورده‌كان كراوه‌ كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی جینۆسایده‌وه‌، توندوتیژی زۆر به‌كارهێنراوه‌ و سوكایه‌تی به‌ته‌رم كراوه‌، ماڵ و خانو سوتێنراون و ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: حكومه‌تی عێراق به‌دۆخه‌كه‌ نیگه‌رانه‌، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێكیشی نه‌كردووه‌، هه‌وڵدرا هێزی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ره‌وانه‌ی خورماتو بكرێت قبوڵیان نه‌كرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.