Erbil 38°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:11

ئینته‌رپۆل 40 قاچاخچی مرۆڤی له‌ ئه‌فریقیا ده‌ستگیرکرد

500 كه‌سی له‌ده‌ستیان رزگار كرد
ئینته‌رپۆل 40 قاچاخچی مرۆڤی له‌ ئه‌فریقیا ده‌ستگیركرد
کوردستان TV
100%

له‌ ئاڕاسته‌ی هه‌وڵه‌ جیهانییه‌كاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی مرۆڤ، پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی 40 قاچاخچیی مرۆڤی له‌ ناوچه‌ی رۆژئاوای ئه‌فریقیا ده‌ستگیر كرد و 500 كه‌سی له‌ده‌ستیان رزگار كرد.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له‌ كڕین و فرۆشتنی ئاواره‌ و كۆچبه‌ران كه‌ له‌ لیبیا وه‌ك كۆیله‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرا، شه‌پۆڵێكی توڕه‌یی جیهانی گرته‌وه‌، پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی مرۆڤ ده‌ستی به‌ چالاكیی كرد و 40 كه‌سی له‌و قاچاخچییانه‌ ده‌ستگیركرد.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌یجیریا كۆنسوڵی لیبیای بانگ كرد و ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رۆك كۆماری نه‌یجیریای به‌ حكومه‌تی لیبیا راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ی له‌ خاكه‌كه‌یدا ئه‌نجامدراوه‌.

ئینته‌رپۆل رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌شدا له‌ وڵاتانی چاد و مالی و مۆریتانیا و نه‌یجیریا و سێنیگال، توانیویه‌تیی 40 قاچاخچیی مرۆڤ ده‌ستگیر بكات و 500 كۆچبه‌ری ئاواره‌ له‌ده‌ستیان رزگار بكات، كه‌ 236 كه‌س له‌و كۆچبه‌رانه‌ منداڵ و مێرمنداڵ بوون.


سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.