Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:06

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن و کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌

سكای پرێسی عێراقی له‌ راپۆرتێكیدا خستۆته‌ڕوو
کوردستان TV
100%


به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای پرێسی عێراقی، به‌هۆی ره‌وشی ناوخۆ و ئاواره‌بوونی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه‌، یان كۆبیش داوای كردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق دوابخرێت.

یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه‌و داواشی كردووه‌ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌ .

سكای پرێسی عێراقی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق داوای كردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌عێراق دوابخرێت به‌هۆی بارودۆخی وڵات له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان له‌وڵاته‌كه‌ .

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق راپۆرتێكی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌و تێیدات داوای كردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌عێراق دوابخرێت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بكرێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وكاته‌ی كارتی ده‌نگدانی خۆی وه‌رگرتوه‌ بۆ میدیاكان وتی: هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت .

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.