وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بەنیازە بۆریەكی نوێ بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا رابكێشێت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، جەبار لعێبی، وەزیری نەوت رێنمای داوەتە كۆمپانیاو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، تاوەكو بەزوترین كات دەرخستەیەك ئامادەبكەن، بۆ راكێشانی بۆریەكی نوێ لەبێجیەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا بەمەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك.
ئاشكراشی كردووە بۆریە كۆنەكە لە چەند شوێنێكەوە زیانی پێ گەشتووە كە هەندێكیان كاری دزی و نایاسایی و هەندێكیان كاری داعش بووە كە ئەمەش بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم بەكارخستنەوەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.