Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:11

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئاڵای کوردستانی له‌سه‌ر بینای پارێزگای که‌رکوک هێنایه‌ خواره‌وه‌و ئاڵای عێراقی به‌رزکردبووه‌وه‌ کوژرا

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ناوی "ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح"ه‌و پله‌ی نه‌قیب بوو
کوردستان TV
100%


ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق كه‌ له‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك هێنایه‌ خواره‌وه‌و ئاڵای عێراقی به‌رزكرده‌وه‌ له‌ناو شاری به‌غدا كوژرا .

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كه‌ ناوی "ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح"ه‌و پله‌ی نه‌قیب بوو، رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وكاته‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كردو شاری كه‌ركوكیان خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر پارێزگای شاره‌كه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌و ئاڵای عێراقی خسته‌ شوێنی .

ئه‌مرۆش میدیا عه‌ره‌بیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌ شه‌وی رابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌ له‌ به‌غدا دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و كوژراوه‌ .
 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیی له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی" به‌غداد نیوز" كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی راگه‌یاندووه‌ و گوتویه‌تی: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ ماتۆرسكل هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ و له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی حوڕیه‌ی باكووری رۆژئاوای شاری به‌غدا كشتوویانه‌".

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كداره‌ نه‌ ناسراوانه‌ ته‌قه‌یان له ناوبراو كردووه‌ و برینداریانكردووه‌‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ڕێگا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی دژه‌ تیرۆری عێراقی بوو كه‌ دواى چوونی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی بۆ ناو شاری كه‌ركووك، ئاڵای عێراقی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ هه‌ڵكردبوو‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.