سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له رێگه‌ی حزبوڵڵاوه له وڵاتانی دراوسێ كۆتایی پێبهێنرێت و له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌شم له پۆسته‌كه‌مدا به‌رده‌وام ده‌بم.
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری رایگه‌یاند: پێویسته ده‌ستوه‌ردانی ئێران له رێگه‌ی حزبوڵڵاوه له وڵاتانی دراوسێ كۆتایی پێبهێنرێت جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت له مانه‌وه له پۆسته‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها گوتی: حزبوڵڵا رێكخراوێكه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ده‌ست له كاروباری سه‌رجه‌م وڵاتان وه‌رده‌دات، به‌هۆی ئێرانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر بێت‌و حزبوڵڵا چالاكییه‌كانی له لوبنان درێژه پێبدات، ئه‌وا جارێكی دیكه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.