Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

یاریگایه‌کی نوێ له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر

یه‌كه‌م یاریگا له‌ جیهان كه‌ ده‌توانرێت كه‌لوپه‌له‌كانی له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌و كه‌لتور له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر یاریگایه‌كی نوێ و ناوازه‌ بۆ یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زارو بیست و دوو دروست ده‌كات.

لیژنه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی یاریگای ره‌ئس ئه‌بوعه‌بود به‌ خه‌سڵه‌ت و دیزاینێكی سه‌رنج ڕاكێش و ناوازه‌ دروست ده‌كرێت.

دیزاینی یاریگای ره‌ئس ئه‌بوعه‌بود به‌ شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دوو پارچه‌كانی یاریگاكه‌ له‌یه‌ك جیا بكرێته‌وه‌و بۆ پڕۆژه‌ی دیكه‌ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریگا له‌ جیهان كه‌ ده‌توانرێت كه‌لوپه‌له‌كانی له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه، یاریگاكه‌ جێگای چل هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاره‌كانی دروستكردنی له‌ ساڵی دووهه‌زاروبیست ته‌واوبێت.

ئه‌مه‌ش حه‌وته‌م یاریگایه‌ له‌ كۆی هه‌شت یاریگای مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دوو كه‌ دیزاینه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌و كه‌لتوری قه‌ته‌ر ئاشكرا ده‌كرێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.