Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:28

یانه‌ی پۆنتی پرێتا له‌ بارودۆخێکی خراپ دایه‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كان دابه‌زێت .
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله‌ یه‌كه‌‌كانی به‌ڕازیل، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پۆنتی پرێتاو ڤیتۆریا به‌هۆی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو گۆڕه‌پانی یاریگا ته‌واو نه‌كرا.

له‌و كاته‌ی یانه‌ی پۆنتی پرێتا به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ له‌ دواوه‌ بوو، به‌شێكی هانده‌رانی یانه‌كه‌ ناڕه‌زایی و توڕه‌یی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه‌یان ده‌ربڕی و به‌ كۆمه‌ڵ هاتنه‌ ناو یاریگا.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵی زۆریاندا هانده‌ران له‌ گۆڕه‌پانی یاریگا دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، بۆیه له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دوودا‌ ناوبژیوان به‌ ناچاری یاریه‌كه‌ی ڕاگرت.

جێگای باسه‌ له‌م وه‌رزه‌دا پۆنتی پرێتا له‌ بارودۆخێكی خراپ دایه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سیی و نۆ خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كان دابه‌زێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.