Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:30

رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی حه‌ویجه‌ ده‌کرێت

حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه‌ باڵا ده‌سته‌
کوردستان TV
100%

بەھۆی ناجێگیری رەوشی ئەمنییەوە خێزانە ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، ئاواره‌كانیش ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ بیانوویه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سووننه‌ین ناهیڵێن بگه‌ڕێینه‌وه‌ زێدی خۆمان، حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه‌ باڵا ده‌سته‌.

ھەرچەندە ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی حەویجە دوو مانگی تێپەڕاندووە، بەڵام تائێستا ھەنگاوەکان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی حەویجە و دەوروبەری بەپێی پێویست نییە و بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ھەروەک تا ئێستاش مەترسی پەلامارە تیرۆرستیەکان لەو سنوورە بەدی دەکرێت، بەو پێیەی سوپای عێراق ناوچەکەی بە تەواوی لە داعش پاک نەکردۆتەوە و ناو بەناو جموجۆڵی داعش لە لایەن ھاووڵاتیانەوە دەبینرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی رێگری كردووه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌، به‌بیانووی مه‌ترسی له‌ شارۆچكه‌كه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئاواره‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ بیانوویه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سووننه‌ین ناهیڵێن بگه‌رێینه‌وه‌ زێدی خۆمان، حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه‌ باڵا ده‌سته‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.