Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:11

بۆستۆن دینامیکس رۆبۆتێکی له‌ هاوشێوه‌ى مرۆڤ دروست کرد

هاوشێوه‌ى مروڤ كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات
بۆستۆن دینامیكس رۆبۆتێكی له‌ هاوشێوه‌ى مرۆڤ دروست كرد
کوردستان TV
100%

بۆستۆن دینامیكس كۆمپانیایه‌كى دروستكردنى رۆبۆته‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنى رۆبۆتێك هاوشێوه‌ى مروڤ كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات. 

كۆمپانیاى بۆستۆن دینامیكس كه‌ خاوه‌نداریتى له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى گوگڵه‌وه‌یه‌ به‌م دواییانه‌ رۆبۆتیكى نوێى نمایش كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ دروستكراوه‌ و لاسایى كارى رۆژانه‌ى مروڤ ده‌كات. 

ئه‌م رۆبۆته‌ ناوى ئه‌تڵه‌سى لێنراوه‌ و كێشى 81.64 كیلۆ گرامه‌ و باڵاى مه‌ترێك و 79 سانتیمه‌ ده‌توانێت چه‌ند ئیشێك بكات وه‌ك كه‌ل و په‌له‌كان بپێچێته‌وه‌ و خزمه‌تى كه‌سانى به‌ساڵا چوو بكات كه‌ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن. 

رۆبۆتى ئه‌تله‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڕوات بۆ پیاسه‌ و له‌ كاتى رۆیشتندا هیچ گرفتیكى نیه‌، ئه‌گه‌رى خزانى پییه‌كانى هه‌یه‌ به‌ڵام ناكه‌وێت و ده‌توانى خۆى كۆنترول بكات. 

كۆمپانیاى گوگڵ پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ ئه‌م جۆره‌ رۆبۆته‌ ته‌رخان كردووه‌ و له‌شى ئه‌تڵه‌سى رۆبۆت به‌ جۆرێك پارێزراوه‌ له‌ كاتى لێدانى به‌ توندى و كه‌وتنى به‌بێ كێشه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ هه‌روه‌ها 4 كیلۆ و نیو به‌ ئاسانى هه‌ڵده‌گرێت.

جیرى براتت زانایه‌كى توێژینه‌وه‌ى گه‌وره‌یه‌ له‌ په‌یمانگاى مرۆڤه‌ رۆبۆته‌كاندا و ئامێرى هه‌ستدارى ده‌ڵێت ئه‌م رۆبۆته‌ زۆر نایابه‌ و له‌ ئاینده‌ كار بۆ دروستكردنى په‌نجه‌و پیستى ده‌كرێت كه‌ تا باشتر كارى خۆى ئه‌نجام بدات و هه‌ست به‌ ده‌ورووبه‌رى خۆى بكات و هه‌روه‌ها له‌ ئاینده‌دا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌م رۆبۆته‌ كارى زیاتر ئه‌نجام بدات وه‌ك وردكردنى سه‌وزه‌وات و كاركردن له‌ناو وێستگه‌ى ئه‌تۆمى.

ئارون ئه‌میس مامۆستاى ته‌كنه‌لوژیا له‌ جۆرجیا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ كارێكى مه‌زن و هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یه‌ له‌ پێشتخستن بۆ به‌ده‌ستهێنانى جۆرێك له‌م رۆبۆتانه‌ كه‌ ده‌شێت ئه‌نجامدانى كارى ئێمه‌ى مرۆڤ بكات له‌ هه‌ر كات و شوێنێك كه‌ جێگه‌ى ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌ت بێت بۆ مرۆڤه‌كان.

 

ئاماده‌كردن و خوێندنه‌وه‌ / سیروان عه‌زیز 

كوردستان TV

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.