Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:19

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

بەلایەنی كەم 4 كەس كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون .
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك باڵەخانەی وەزارەتی دارایی لە ناوچەی خۆرمەكسەر لە عەدەنی پایتەختی كاتی یەمەن ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تا ئێستا بەلایەنی كەم 4 كەس كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ژمارەیەك هێرشبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تەقاندەوە كە ناوچەی خۆر مەكسەر لە عەدەنی پایتەختی كاتی حكومەتەكەی عەبد رەبە مەنسور هادی هەژاند . بەپێی سەرچاوەكان زیانێكی زۆر بەر باڵەخانەكانی دەورو بەری تەقینەوەكە گەیاند .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.