Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 10:04

وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکوک : کورد بڕوا به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناکه‌ن

كورد هێزێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، كورد بڕوا به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناوچه‌كانیاندا بن، چونكه‌ ده‌ڵێن خۆمان هێزی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌.

عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ركوك به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: به‌هیچ جۆرێك ڕاست نییه‌ هێزێكی تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كورده‌كان دامه‌زرابێت، چونكه‌ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بۆخۆی به‌ فتوای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سیستانی بووه‌ نه‌ك به‌بڕیاری سیاسی و حیزبی.

گوتیشی: بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر سوپایه‌كی نوێی حه‌شدی شه‌عبی پێویست به‌ فتوای سیستانی ده‌كات، به‌ڵام با وای دابنێین سیستانی فتوای دا، خۆ كورده‌كان خۆیان بڕوایان به‌ فتوای سیستانی نییه‌، خۆشیان هێزێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ش به‌ ئه‌ندازه‌ی هێزێك ده‌بێت كه‌ ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه‌تی.

حوسه‌ینی ئه‌وه‌شی گوت: به‌ته‌نها له‌ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك كوردی فه‌یلی و ئێزیدی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی تر بڕوا به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناوچه‌كانیاندا بن،چونكه‌ ده‌ڵێن خۆمان هێزی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.