Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:37

 نووسه‌ر و ڕۆشنبیر "ستیڤان شه‌مزینی" کتێبێکی بڵاوکرده‌وه‌

گوتاری پۆپۆلیستی و خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیرانی كورد
stevin shmzene-keteb
کوردستان TV
100%

كتێبی "گوتاری پۆپۆلیستی و خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیرانی كورد" له‌لایه‌ن ستیڤان شه‌مزینی نووسه‌ر و ڕۆشنبیرله‌ چاپخانه‌ی كارۆی سلێمانی چاپ كرا.

شه‌مزینی نووسه‌ر ده‌ڵێت : كتێبی "گوتاری پۆپۆلیستی و خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیرانی كورد" بریتییه‌ له‌ پێنج توێژینه‌وه‌، كه‌ له‌ ١٠٥ لاپه‌ڕه‌دا به‌رجه‌سته‌ بووه‌، ئه‌م پێنج توێژینه‌وه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌شكالاته‌كانی جیهانبینی ڕۆشنبیری كورد، تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئارادایه‌، به‌ تاییبه‌ت  تایبه‌ت تیشكم خستووه‌ته‌ سه‌ر باشووری كوردستان.

هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌یدا كه‌ : له‌ پێنج به‌شی كتێبه‌كه‌دا هه‌ر به‌شی تیشكخستنه‌سه‌ر یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی ڕۆشنبیریی كورده‌، به‌شی یه‌كه‌می تازه‌گه‌ریی و به‌شی دووه‌م وتاری پۆپۆلیستی ڕۆشنبیرانی كورد، به‌شی دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ ڕۆشنبیری و حیزبی سیاسی، به‌شه‌كانی تر خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیران.

 به‌ گشتی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ باره‌ی ڕۆشنبیران و ئه‌رك و مافه‌كانیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، كه‌ براوردكارییه‌كه‌ به‌ كۆی ڕووداوه‌كانی كوردستان.

سه‌چاوه‌/ وشه‌ نێت

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.