Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:28

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری عیراق کۆبوونه‌وه

كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆكران
کوردستان TV
100%


لە شاری هەولێر فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و دۆخی کەرکووک و دەستپێکردنی گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێکرد.

به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراق دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا خوازیارن له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ‌ڕیگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی گشتی و بونیاتنه‌ره‌وه،‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت و ئارامی و یه‌كیتیی ڕیزه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پێشكه‌وتن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، مسۆگه‌ر بكات.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/11/2017 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ كران.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراقی بۆ نزیككردنه‌وه‌‌ی بیروبۆچوونه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا ده‌ربڕی به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.