Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 09:32

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گه‌یشته‌ بەغدا

دیار نییە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی كوردستان دەكات یان نا
کوردستان TV
100%

تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە بەغدا و ئێستا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە و بڕیاریشە هەروەها سەردانی سعوودیە و ئوردن بكات.

ئەمڕۆ چوارشەمممه‌ تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی لەكۆبوونەوەدایە و باسكردنی پێوەندی نێوان عێراق و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

تیریزا ماى، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، ڕای گه‌یاند: هانى حكوومه‌تى عێراق ده‌ده‌ین، له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقی فیدڕاڵدا و به‌پێی ده‌ستوور، گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوانیان، ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ خۆشحاڵن به‌ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكردن له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، داواشی كرد، به‌په‌له‌ گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكرێت.

بەگوێرەی هەواڵەكانی بڵاوكراوەتەوە، تا ئێستا دیار نییە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات یان نا.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ عێراق لە كاتێكدایە كە گوشارێكی زۆری نێودەوڵەتی هەیە لەسەر عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەریمی كوردستان، هەروەها بڕیارە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوای سەردانیكردنی بۆ عێراق، سەردانی هەریەك لە سعوودییە و ئوردن بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.