Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:39

تابلۆکه‌ی" ره‌وه‌ند جه‌عفه‌ر " براوه‌ی یه‌که‌م بوو

یه‌كێك له‌ تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ڕه‌وه‌ند جه‌عفه‌ر ) به‌ براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی شێوه‌كاری ده‌ستنیشانكرا .
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه‌ كه‌ ئه‌مساڵ چواره‌م ساڵی بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو،یه‌كێك له‌ تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ڕه‌وه‌ند جه‌عفه‌ر ) به‌ براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی شێوه‌كاری ده‌ستنیشانكرا .

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و تابلۆیه‌ "ڕه‌وه‌ند" ئاشكرایكرد  تابلۆكه‌ی باس له‌ شیعر خوێندنه‌وه‌ ده‌كات له‌ حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان ،زۆربه‌ی له‌ شاعیره‌ ناوداره‌كانی كورد له‌ حوجره‌كانه‌وه‌ ده‌رچوون و بوونه‌ به‌ مه‌لا و فه‌قێ ،وه‌ك شێوه‌كارێك ناوبراو هه‌ستاوه‌ وه‌ك بابه‌تێكی زیندوو  به‌ به‌رگێكی جوان ئه‌و وێنانه‌ی نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌كرێت.

جێی باسه‌ "ره‌وه‌ند جه‌عفه‌ر" له‌ ساڵی 1993 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌و له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كاریدا به‌شدار بووه‌ و چه‌ند پێشاننگایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆشی كردۆته‌وه‌ .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.