Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:04

یه‌که‌م پێشانگای تایبه‌تی کرده‌وه‌

كچه‌ شێوه‌كاری باكووری كوردستان (سۆزدار حاجی) یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی خۆی كه‌ 25 تابلۆی له‌ خۆ گرتبوو له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان كرده‌وه‌ .
کوردستان TV
100%

كچه‌ شێوه‌كاری كورد سۆزدار ڕایگه‌یاند: "ڕه‌نگ ده‌ریای ژیانه‌" یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی منه‌ كه‌ له‌ 25 تابلۆی هه‌مه‌جۆر پێكهاتووه‌ و به‌ قه‌باره‌ی جیاواز كێشاومه‌،هه‌ندێك له‌ تابلۆكانم له‌ ساڵانی (2014 _ 2015) دروستكردوون ،به‌ڵام له‌ هیچ پیشانگایه‌ك به‌شداریم پێنه‌كردوون و هه‌ندێكیشیان تازه‌ن و تایبه‌ت به‌و پیشانگایه‌ دروستم كردوون .

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "سۆزدار حاجی" له‌ شاری شه‌رناخی باكووری كوردستان له‌ سالی 1993 له‌ دایك بووه‌ ،تا ئێستا به‌شداری له‌ 25 پیشانگای هاوبه‌ش  له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وروپا كردووه‌ و له‌ ئیستادا دانیشتووی باشووری كوردستانه‌ .
جێی باسه‌ ئه‌و پێشانگایه‌ له‌ ڕۆژانی 21 تا 28 /11/2017 له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان به‌رده‌وام بوو .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.