Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:23

فێستیڤاڵی سینه‌مایی مۆمیا

ئه‌مجاره‌یان ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد "جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر" به‌ فیلمی ناسراوی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ وڵاتی به‌رازیل به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی
کوردستان TV
100%

ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌ جوبرائیل ده‌ڵێت: فیلمی بێده‌نگی ئاسمان تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری منه‌ و له‌ فێیستیڤاڵی سینه‌مایی مۆمیا بۆ فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشن له‌ وڵاتی به‌رازیل به‌شدارده‌بێت و بۆ بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان له‌ كێبڕكێدا ده‌بێت .

ناوبراو وتیشی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ له‌ (1 تا 22) ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامده‌درێت و فیلمی بێده‌نگی ئاسمان له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌م نمایش ده‌گرێت .
ئه‌و فیلمه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌ نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵات جۆراوجۆریشی به‌ده‌ستهێناوه‌ .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.