Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 10:14

ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: دوای هاتنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ که‌رکوک دزی و تاڵانی و راوه‌رووت ده‌ستی پێکردووه‌

دۆخی شاره‌كه‌ هیچ ئارام نیيه‌ و خه‌ڵك له‌ دڵه‌ راوكێدا ده‌ژی
کوردستان TV
#7 #9
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته‌ ناو كه‌ركوك بێسه‌روبه‌ره‌ن، له‌دوای هاتنی ئه‌وانه‌وه‌ دزی و تاڵانی و راوه‌رووت ده‌ستپێكردووه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیش توانای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان نییه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ لیستی برایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ ئاوێنه‌ی رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته‌ ناو كه‌ركوك بێسه‌روبه‌ره‌ن، له‌دوای هاتنی ئه‌وانه‌وه‌ دزی و تاڵاتی و راووروت ده‌ستپێكردوه‌ دۆخی شاره‌كه‌ هیچ ئارام نییه‌ و خه‌ڵك له‌ دڵه‌ راوكێدا ده‌ژی، ناشزانم ئه‌و هێزه‌ی هاوپه‌یه‌مانان كه‌هاتون چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن، ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی توانای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان نیه‌.

گوتیشی: له‌دوای دروستبونی ئه‌و دۆخه‌ لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه‌ی شاره‌كه‌ ده‌یه‌وێت ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆی له‌گه‌ڵ كورد بكات و توركمانه‌كانی شاره‌كه‌ش دابه‌شبون به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌گشتی فه‌وزاو پشێوی هه‌یه‌ له‌شاری كه‌ركوك.

 ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.