هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی هاوپەیمانان لە سالى 2014ـەوە تاوەکو سالى 2017، 801 هاولاتى سڤیل لە عێراق و سووریا کوژراون.
ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماری هەموو ئەو قوربانیانەی راگەیاند، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی هاوپەیمانانەوە لە سووریا و عێراق کوژراون.
هاوپەیمانان ئاشکرای دەکات، لە 2014ـەوە تاوەکو 2017 پێنج هەزار کەس کوژراون، لەنێو ئەو پێنج هەزار کەسەدا 801 کەسیان سڤیلن.
ئەو ئامارانەی دوای کۆکردنەوەی 64 راپۆرت بڵاوکراونەتەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، 55 راپۆرتیان جێگەی متمانەنین، چواریان کۆپی چەند راپۆرتێکی پێشووترن، پێنج راپۆرتیان جێگەی متمانەن.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لەسەرەتای شەڕی دژی داعش 28 هەزار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر گرووپە چەکدارییەکان لە سووریا و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.