هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریدا 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بكشێنێته‌وه، به‌لام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و 400 سه‌ربازه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا پلانێكى له‌به‌رده‌ستدابوو تاكو ژماره‌ى سه‌ربازانى له سووریا بۆ 2 هه‌زار سه‌ربازى تر زیاد بكات.
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بلاوى كرده‌وه، نیكۆڵای پاتروشێڤ سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، كه حكومه‌تى رووسیا ئامادەكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى یەكە سەربازییەكانی رووسیا لە سووریا كه‌م بكاته‌وه.
تێزانین هەفتەی ڕابردووش فالیری گیراسیموف سەرۆكی ده‌سته‌ى ئەركانی گشتی سووپای ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، كە ڕەنگە هێزەكانی وڵاتەكەی پێش كۆتایی ئەمساڵ بەشێوەیەكی فراوان لە سووریا كەم بكرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.