Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:38

شیری موسا بڵاوکرایه‌وه‌

باس له‌ ژیانی جوله‌كه‌كانی عێراق و كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%


لێكۆڵه‌رو رۆماننوسی كورد "سابیر ره‌شید " تازه‌ترین رۆمانی خۆی له‌ ژێر ناوی "شیری موسا " بڵاوكرده‌وه‌  كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی به‌ 192 لاپه‌ڕه‌ چاپكراوه‌ .

ڕۆمانی" شیری موسا" باس له‌ ژیانی جوله‌كه‌كانی عێراق و كوردستان ده‌كات له‌ ساڵانی نێوان (1947 تا 1951)  به‌ڵام كاته‌كان به‌ فلاشباك و گێڕانه‌وه‌ درێژ ده‌بنه‌وه‌ له‌ ساڵی 1947 تاكو ئێستا.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ناونیشانی" شیری موسا" له‌ چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌،نووسه‌ر ده‌ڵێت: ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌و جووانه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیان هه‌موو رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌یان ده‌كرد،له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌یانگۆت ئه‌وه‌ به‌ دوای "شیری موسا" دا ده‌گه‌ڕێن.

جێی باسه‌" سابیر ره‌شید" ی ڕۆنانووس خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوه‌  ،له‌ ئێستادا رۆمانێكی دیكه‌ی ده‌سنووسی هه‌یه‌ به‌ ناوی (كوێره‌ی چاوساغ)  كه‌ هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ ته‌نها ماوه‌ چاپبكرێت .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.