Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:25

ڕووسیا: ئه‌بوبه‌کر بەغدادی مانگی ڕابردوو لە ڕەققە کوژراوە

هاوپەیمانی دژى داعش: هیچ زانیارییەك له‌باره‌ى بەغدادی  نییە
کوردستان TV
100%


ڤیكتۆر بۆندراف سەرۆكی لێژنەی ئەنجوومەنی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند" لەسەر ئەم بڕوایەم كە سەرۆكی داعش مانگی ڕابردوو لە شاری ڕەققە كوژراوە.

وتیشی" تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە گەڕانەوەی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی نییە، بەڵام پروپاگەندەی زیندوو بوونی بەغدادی بۆ بەرز كردنەوەی ورەی چەكدارەكانی داعشە.

شایانی باسە كە چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا، فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاند، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی داعش تاكو ئێستا شوێنی ڕوون نییەو لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركراوە.

جەبار مەعموری لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند، كە ئەمریكا بەغدادی گرتووەو تاكو ئەو كاتەی بتوانن سوودی لێوه‌رگرن لە سێدارەی نادەن.

ئەم بەرپرسە عێراقییە وتی، ئەمریكییەكان ئەگەر بەغدادی بۆیان سوودی نەبێت ئەوە لە سێدارەی دەدەن و دواجار ڕووداوی مردنەكەیشی وەك فیلمێكی هۆڵیۆدی بە هەموو جیهان نیشان دەدەن.

له‌م باره‌وه‌ ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی دژى داعش ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەكی ڕاستەقینە سەبارەت بە زیندووبوون یان كوژرانی بەغدادی بە دەستەوە نییە، ڕووسەكان چەند جارێك ڕایانگەیاندووە، بەغدادی كوژراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە، ئەوەی گرنگە چارەنووسی بەغدادی چارەنووسی شەڕی دژ بە داعش ناگۆڕێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.