Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:19

هەڵبژاردن لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا ده‌ستیپێکردووه‌ و هەزار و 285 وێستگە کراونەتەوە

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێیەکانه
هەڵبژاردن لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا ده‌ستیپێكردووه‌ و هەزار و 285 وێستگە کراونەتەوە
کوردستان TV
100%


پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی خۆجێیی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دەستیپێکرد و لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان هەزار و 285 وێستگە کراونەتەوە و 10 هەزار و 280 چاودێر سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکەن.

لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان هەزار و 285 وێستگە کراونەتەوە.

لە هەرێمی جەزیرە 824 وێستگەی دەنگدان، لە هەرێمی فورات 256 وێستگە و لە هەرێمی عەفرین 205 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران دیاریکراون، وێستگەکانی دەنگدان لەلایەن 10 هەزار و 280 چاودێرەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی خۆجێیی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، بە گشتی 5720 کەس لە هەرێمەکانی جەزیرە، فورات و عەفرین  کێبڕکێ دەکەن".

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە رۆژئاوای کوردستان راشیگەیاندووە: لە هەرێمی جه‌زیرە 3048 کەس کاندید و 102 کەسیش داواکانیان رەتکراونەتەوە .

لە هەرێمی فورات 1170 کەس کاندیدن و 4 کەس داواکارییەکانیان رەتکراونەتەوە، لە هەرێمی عەفرینیش 1502 کەس کاندیدن و 48 کەسیش داواکارییەکانیان رەتکراونەتەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.