Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

ئەمڕۆ تیروپشکی مۆندیالی 2018ی روسیا بەرێوەدەچێت

32 ھەڵبژاردە به‌شدارن و بەسەر ھەشت کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن
ئەمڕۆ تیروپشکی مۆندیالی 2018ی روسیا بەرێوەدەچێت
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی تیروپشکی مۆندیالی 2018ی روسیا بەرێوەدەچێت و 32 ھەڵبژاردە به‌شدارن و بەسەر ھەشت کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن.

ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر 6:00ی ئێوارە تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2018 رادەکێشرێت و تیروپشکەکەش لە ھۆڵی ئاھەنگەکانی کۆشکی کرملین و بەبەشداری چەندین گەورە کەسایەتی و دەزگای میدیایی بەرێوەدەچێت .

32 ھەڵبژاردە بەشدارەکە بەسەر ھەشت کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن و جگە لە ھەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا، رێگا نادرێ دوو ھەڵبژاردەی ھیچ کیشوەرێک لە کۆمەڵەیەکدا کۆبکرێنەوە.

ئەو 32 ھەڵبژاردەیەی بۆ مۆندیال سەرکەوتوون بەسەر چوار ئاستدا دابەش کراون و ئاستی یەکەم سەرکردایەتی ھەر ھەشت کۆمەڵە دەکەن و روسیای رێکخەریش لە کۆمەڵەی یەکەمدا یاری دەکات.

ئه‌و چوار ئاسته‌كه‌ی كه‌ دابه‌شكراون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:

ئاستی یەکەم :
روسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پرتوگال، ئەرژەنتین، بەلژیکا، پۆڵەندا، فەرەنسا.

ئاستی دووەم:
ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلتەرا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئۆرۆگوای، کرواتیا.

ئاستی سێیەم:
دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، سەنیگال، ئیران.

ئاستی چوارەم:
سڕبیا، نەیجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشور، سعودیە.

یارییەکانی مۆندیالی روسیا رۆژی 14/6/2018 دەستپێدەکات و رۆژی 15/7/2018 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت.


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.