خۆش نوسین یان خه‌ت خۆشی بۆ منداڵان زۆر پێویسته چونكه كاریگه‌ری ئیجابی هه‌یه له‌سه‌ر خوێنه‌ر به‌جۆرێك دڵ وده‌رونیشی خۆش ده‌بێت، خه‌تی ناخۆش گرفتێكه كه زۆربه‌ی كه‌س وكاری منداڵان و مامۆستایان و به‌ره‌و رویان ده‌بێته‌وه.
زۆر جار باوكان توشی گرفت ده‌بن له كاتی به‌دواداچوونی وانه‌كانی منداڵه‌كانیان به‌هۆی لێ‌حاڵی نه‌بوونیان له شێوازی نووسینیان له ده‌فتره‌كانیان،چونكه زۆر به‌نارێكی نووسیویانه.
هونه‌ری چاككردن و باشتر كردنی نووسین له پێشه‌نگی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه به‌تایبه‌تی له قۆناغی بنه‌ره‌تی ، گرنگی پێنه‌دانی فاكتری سه‌ره‌كییه بۆ نارێكی و خه‌ت ناخۆشی منداڵه‌كان لێره‌دا باس له 10 هه‌نگاو ده‌كه‌ین بۆ خه‌ت خۆشی له‌لایه‌ن منداڵان:
رێگاكانی خه‌ت خۆش كردنی له‌لایه‌ن منداڵان
1 سه‌ره‌تا به‌هێز كردنی ماسولكه‌كانی ده‌ست و په‌نجه‌ی منداڵان به جۆرێك پرۆسه‌ی نووسین ئاسان ده‌كات ، له‌رێگه‌ی یاری به قوری دوروستكراو و تۆپی پلاستیكی.
2 كه‌م بینین (لاوازی چاوه‌كان) هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ خه‌ت ناخۆشی له‌لای منداڵان ،چونكه ناتوانێ به ئاسانی و به‌روونی بنووسێت.
3 جه‌ختكردنه‌وه له‌دانیشتنی منداڵه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندورست و رێك له‌سه‌ر مێز به‌جۆرێك به‌رزتر بێت له مێزه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترڵی ته‌واوی هه‌بێت .
4 منداڵه‌كه‌ت فێربكه به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی پێنووسه‌كه بگرێت له كاتی نووسین ،پێویسته به نه‌رمی له نێو په‌نجه‌ی ناوه‌راست پێنووسه‌كه بگرێت به هێزێكی كه‌م.
5 منداڵه‌كه‌ت فێربكه له‌كاتی نووسین له‌سه‌ر ئه‌وهێلانه بروات كه‌له‌سه‌ر په‌ره‌كه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست بنوسێت هه‌روه‌ها فێری بكه ماوه هه‌بێت له نێوان وشه‌كان و پیته‌كان و ژماره‌كان به جۆرێك پێوه‌رێكی گونجاو دیار بكات.
6 منداڵه‌كه‌ت فێر بكه كاتێكی كراوه‌ی هه‌یه بۆنووسین په‌له نه‌كات.
7- له‌كاتی نووسین زۆر به‌هێز پێنووسه‌كه نه‌گرێت .
8 چاك نووسین و خه‌ت خۆش نووسین كردن به‌نده به‌و ئامێرانه‌ی به‌كاری دێنێت له‌كاتی نووسین گرنگتریان پێنوس و په‌ره‌كان و دفتره‌كانه ، درێژی و قه‌باره و فۆرمه به جۆرێك بن كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه بگونجێت ، چونكه درێژی و كورتی پێنوس یان ئه‌ستوری ببێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێ به جوانی پێنوسه‌كه بگرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی نارێك و ناخۆش ده‌ربچێت له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ ئه‌و په‌ره‌ی یان ئه‌و دفتره‌ی به‌كاری دێنێت هێله‌كانی زۆر رون و دیار بێت.
9 پێش نووسین منداڵه‌كه‌ت هان بده راهێنانی هه‌ردوو شانه‌كانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ماسوولكه‌كانی به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ نووسین ، هه‌ركاتێ منداڵه‌كه‌ت ماندوو بوو ئه‌و راهێنانه‌ی پێبكه وه‌كو پشوودانێك.
10 هه‌ر كاتێ ده‌ست خه‌تی منداڵه‌كه‌ت به‌ره‌و باشی ده‌چوو هانیبده به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی نووسینه‌كه‌ی باش نیه به‌ڵام ده‌خوێندرێته‌وه.
هه‌ندێ ئامۆژگاری بۆ باشتر كردنی ده‌ست خه‌تی منداڵه‌كان
له گرنگنترین ئامۆژگاری بۆ باشتركردنی خۆش نوسین بۆ گه‌وره‌و منداڵان بریتییه له به‌رده‌وام بوون له نوسین ، به‌ڵام له‌وانه‌یه مناڵان زۆر په‌رۆشی نووسین نه‌بن ده‌توانی هه‌ندێك یاری و فێڵ هه‌یه له‌گه‌ڵیدا بكه‌یت وه‌كو:
1 مه‌زه‌نده كردنی پیته‌كان: نیگار كردنی یه‌كێك له پیته‌كان به په‌نجه‌كه‌ت له پانتایی هه‌وادا یان له‌سه‌ر پشتی مناڵه‌كه‌ت ، داوای لێبكه پیتێك مه‌زه‌نده بكات و له‌سه‌ر په‌ره كاغه‌زێك بنووسێت زیاتر جه‌خت له پیتانه بكه‌وه كه لای منداڵه‌كه‌ت زحمه‌تن.
2 ته‌خته ره‌شی (بلاك بۆر) یاری: تاده‌توانی بۆ مناڵه‌كه‌ت ته‌خته ره‌شی گه‌وره (بلاك بۆر) ئاماده بكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له پێنوسی ره‌نگاوره‌نگ داوای لێبكه ئه‌و كه‌لوپه‌لان بنوسێت كه له ده‌ورو به‌ری خۆیدان وه‌كو خوارن و جلوبه‌رگ.
3 ناردنی نامه: چه‌ند په‌رێك بۆ مناڵه‌كه‌ت ئاماده بكه بۆ ئه‌وه‌ی نامه بنوسێت تێبینیه‌كانی له‌سه‌ر بنووسێت ، له‌هه‌مان كاتدا هانی بده بۆ ئه‌وه‌ی نامه له‌نێوان خۆی و خزمه‌كان و هاورێكانی ئاڵوگۆر بكات.
سه‌رچاوه/ مالپه‌ری نشرات عه‌ربیه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.