هه‌ڕه‌شه و تاڵانكردن و سووتانی ماڵی هاووڵاتییانی كورد له خورماتوو و داقوق روو له زیادبوونه ئه‌مڕۆش چه‌ند گروپێك له شیعه‌کانی شارۆچکه‌ی داقوق هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سوونه‌کانیان داوه به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه نزیكه له حوسه‌یینه‌که‌یان نوێژی هه‌ینی نه‌کراوه و داخراوه .
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییانی كوردی شارۆچكه‌ی داقوق له باشووری كه‌ركوك چه‌ند گروپێكی شیعه‌کانی شارۆچکه‌ی داقوق هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سوونه‌کانیان داوه که نزیکه له حوسه‌یینه‌که‌یان .
بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌و مزگه‌وته نوێژی هه‌ینی تێدا نه‌کراوه و داخرا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داقوقه‌وه به وه‌قفی سوونیش گوتراوه .
پێش چه‌ند رۆژێكیش گروپه شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له ماڵه كورده‌كانی شارۆچكه‌كه كردووه ئه‌گه‌ر شارۆچكه‌كه به‌جێ نه‌هێڵن ئه‌وه ماله‌كانیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو و تا ئێستاش چه‌ندین ماڵی هاووڵاتی كورد و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن گروپه شیعه‌كان ته‌قاوه‌ته‌وه و حاڵه‌ته‌كه رۆژ له دوای رۆژ له زیادبوون دایه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی دانیشتووی شارۆچكه‌ی داقوق قه‌زاكه‌یان چۆڵ كردووه.
به پێی وته‌ی هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت جینۆسایدێكی تر هاوشێوه‌ی خورماتوو له داقوق ئه‌نجام بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.