Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:28

لە داقووق تەقە لە دوو گەنج دەکرێت و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات

محەممەد لەتیف زەندی، ئەو گەنجەی گیانی له‌ده‌ستدا
محەممەد لەتیف زەندی، ئەو گەنجەی گیانی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

لە گەڕەکی رزگاری شارۆچكه‌ی داقووق چەند چەکدارێک تەقە لە دوو گەنج دەکەن و بەهۆیەوە یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ كێن .

شه‌وی رابردوو 30-11-2017 كاتژمێر 1:30 خوله‌ك چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پیکاپی جام ڕەش تەقە لە دوو گەنج دەکەن به‌ ناوه‌كانی (محەممەد لەتیف زەندی) و (ریشە شەعبان) بەهۆیەوە یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوەی دیکەش بریندار دەبێت .

هەردوو گەنجەکە دوای ئەوەی دەستڕێژی گوله‌یان لێدەکرێت و بریندار دەکرێن رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دوای مانەوەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بەداخەوە (محەممەد لەتیف زەندی) گیان لەدەست دەدات و گەنجەکەی دیکەش کە ناوی (ریشە شەعبان)ـە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە .

لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر رەوشی داقووق زۆر نائارامە و چەندین جار لە ڕێگەی بۆمب و هەڵکوتانە سەرماڵان و به‌تاڵان بردن و سووتاندنی ماڵه‌كانیان خەڵک ترسێندراوە و زیانی زۆر به‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.