Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا

ئیسرائیل 5 مووشەكی ئاراستەی سەربازگەی تیپی یەكی سوپای سوریا كرد
ئیسرائیل هێرشی كردە سەر سوریا
کوردستان TV
100%

هێزەكانی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشێكی ئیسرائیلیان دایەوە كە كرایە سەر سەربازگەیەكی سوپای سوریا لە باشووری دیمەشق .

بەپێی سەرچاوەكان ئیسرائیل 5 مووشەكی ئاراستەی سەربازگەی تیپی یەكی سوپای سوریا كرد لە نێوان ناوچەكانی كەسوە و سەحنایا لە دەوروبەری دیمەشقی باشوور ، بەڵام بەرگریە ئاسمانیەكانی سوریا رووبەرووی مووشەكەكانی ئیسرائیل كرانەوە و توانرا 3 مووشەك  بخرێتە خوارەوە ، 2 مووشەكیش لە نزیك كۆگایەگی چەك و تەقەمەنی كەوتنە خوارەوە بەهۆیەوە زنجیرەیەك تەقینەوەی لێكەوتەوە .

بەشێك لە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەدەن كە فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بنكەیەكی ئێرانی بۆردومان كردووە لە ناوچەی كەسوە نزیك دیمەشقی پایتەخت كە تازە بنیادنراوە  

 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.