Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:33

عبادی کەمتەرخەمە لە گەڕاندنەوەی 2 ملیۆن ئاوارەی سوننە

گروپەكانی حشدی شەعبی رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارە سوننەكان
عبادی كەمتەرخەمە لە گەڕاندنەوەی 2 ملیۆن ئاوارەی سوننە
کوردستان TV
100%

حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق فشارێكی سیاسی سوننەی لە سەرە بۆ گەڕاندنەوەی نزیكەی 2 ملیۆن ئاوارە بۆ ناوچەكانیان ، سیاسەتمەدارە  سوننەكانیش گەڕانەوەی ئاوارەكان بە مەرجی سەرەكی دەزانن بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 5ی ساڵی 2018 ئەنجام بدرێت .

بەپێی گوتەی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ، بەشێكی زۆری دانیشتوانی ناوچەكانی نەینەواو سەلاحەدین و باكووری بابل تا ئێستا ئاوارەن ، ئەمەش كۆسپە لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان . ئەحمەد جەربا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە عبادی راگەیاندووە كە ئەوان بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن ئەگەر ئاوارەكان نەگەرێنەوە ناوچەكانی خۆیان .

هەر یەك لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لە ئیدارەی ئەمریكا كردووە كە بۆ ماوەی ساڵێك هەلبژاردنەكان دوا بخەن ، چونكە ناوچەكانیان كەوتۆتە دەست چەكدارانی سەر بە ئێران ، بەپێی گوتەی سیاسەتمەدارانی سوننە ، زۆر لە ناوچەكانی سوننە نشین دووچاری گۆڕانكاری دیموگرافی هاتووە . هەروەها زۆر لە گروپەكانی حشدی شەعبی رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارە سوننەكان .  

 

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.