به هۆی كۆنی كۆشكی سپی بڕێكی زۆر مشك، قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و هه‌ندێك شوێنیشی دڵۆپه ده‌كات.
به‌شێك له بنمیچی كۆشكه‌كه دڵۆپه ده‌كات، هه‌ندێك له ئاو ده‌سته‌كان گیراون، مشك، قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و كارمه‌ندانی كۆشه‌كه‌كه، به‌به‌رده‌وامی داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌كه‌ن.
كاروباری چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌ناوی خزمه‌تگوزاریی بینا حكوومییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و كێشانه به‌هۆی كۆنیی بینای كۆشكی سپییه‌وه له‌ئارادان.
شایانی باسه كۆشكی سپی له نێوان ساڵانی 1792 بۆ 1800 دروستكراوه و به زیادكردنی چه‌ند به‌شێك له سه‌ده‌ی 19دا، بووه به‌م كۆشكه‌ی ئێستا و وه‌ك شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی حوكمڕانییان و بینای حكوومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.