Erbil 38°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:58

ترامپ: هه‌وڵه‌کانی چین بۆ رێگریی له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی کۆریای باکوور ئه‌نجامی نه‌بووه‌

له‌ ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واویی له‌ناو ده‌چێت
Kim, Trump, And Putin
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی چین بۆ رێگریی له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور به‌ هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ترامپ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری چین، داوای لێكردبوو هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته‌گه‌ڕ تا رێگریی له‌ كۆریای باكوور بكات كه‌ په‌ره‌ به‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمیی و موشه‌كییه‌كه‌ی نه‌دات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی موشه‌كیی كۆریای باكوور، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واویی له‌ناو ده‌چێت، ئه‌وه‌ش پێده‌چێت وه‌ك وه‌ڵامێك بووبێت بۆ كۆریای باكوور كه‌ دوای تاقیكارییه‌كه‌ وتبووی ئه‌وان ئێستا به‌ وردییه‌وه‌ ئه‌مریكایان له‌ ژێر چاودێریی گرتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وێڕای ئاماژه‌ به‌ وته‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند كه‌ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆریای باكوور له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و یاری كردنه‌ به‌ ئاگر.

هه‌روه‌ها وه‌فدێكی باڵای رووسیش رۆژی هه‌ینی دوای دیدار له‌ پیۆنگ یانگ رایانگه‌یاند كه‌ كۆریای باكوور ئاماده‌ نییه‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمیی و موشه‌كییه‌كانی سڕ بكات و ته‌نانه‌ت گفتوگۆش له‌مباره‌یه‌وه‌ قبوڵ ناكات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.