وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیا وتی لوبنان له رێگه‌ی حزبوڵڵای تیرۆریست و به ده‌ستی وڵاتێكی بیانی به بارمته گیراوه، وه ئه‌و گروپه‌ی كه لایه‌نگری ئێرانه ده‌بێت چه‌كی لێ داماڵرێت. وه‌ك له لێدوانكه‌یه‌وه دیاره مه‌به‌ستی عادل جوبێر له وڵاتێكی بیانی ئێرانه، چونكه له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئه‌م وڵاته به درووستكردنی ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا تاوانبار ده‌كات.
عادل جوبێر له به‌شێكی دیكه وته‌كانیدا ده‌ڵێت: مانه‌وه و به‌خته‌وه‌ری لوبنان به‌ستراوه‌ته‌وه به چه‌ك داماڵین له حزبوڵڵا، وه تا ئه‌وكاته‌ی كه گروپێكی چه‌كدار له‌م ولاته هه‌یه، ئاشتی تیایدا به‌رقه‌رار نابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیا دواتر سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی لوبنان وتی كه حزبوڵڵا به‌سه‌ر لوبناندا زاڵه و ته‌نها گروپێكه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی له‌م وڵاته به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له دژی هاوڵاتییانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده بۆخۆیان بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه چه‌كه‌كانیان بۆ به‌رگریی به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ئایا ئه‌و به‌رگرییه په‌یوندیی به لیبیا و عێراق و یه‌مه‌ن و سووریا چییه، نه‌خێر، ئه‌وان جێبه‌جێكاری خواسته‌كانی ئێرانن.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.