Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:21

فه‌ره‌نسا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کوردستان ده‌کات

ئاڵای كوردستانیان له‌ ته‌ك ئاڵای فه‌ره‌نسا داناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

فه‌ره‌نسا بۆ پێشوازیكردن له‌ شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سازدانی پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

تیمی پرۆتۆكۆلی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ پریس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆیل ماكرۆن ئاڵای كوردستانیان له‌ ته‌ك ئاڵای فه‌ره‌نسا داناوه‌و به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فه‌ره‌نسی پرێس كۆنفراسه‌كه‌یان ئاماده‌ كردووه‌.

دوای به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلول و كوده‌تاكه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپییه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ رێز له‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.