Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:24

سەرۆک بارزانی: دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق کراوەیە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ مه‌كته‌ب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووه‌وە
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ سەرۆك بارزانی لەگەڵ مه‌كته‌ب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووه‌وە و ڕایگه‌یاند، ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت. هاوكات ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.
 
ڕۆژی شەممە 2ـی 12ـی 2017 لە شاری هەولێر، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی مەكاتب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەكان و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان و جەختی لەوە كردەوە، كە دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق كراوەیە و ئێمە گفتوگۆ بە باشترین چارەسەر دەزانین، بەڵام لە هەمانكاتدا فەرزكردنی ئەمری واقع لە ڕێگەی زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە.
ڕاشیگه‌یاند، كەس با شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی كوردستان نەكات. گەلی كوردستان ئیرادەی ناشكێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناكات و خۆی بەدەستەوە نادات.

سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەوەش كردەوە، كە ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت.

سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا ڕۆشنایی خستەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند، كە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.