Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:49

عه‌لاوی: نازانم کێ فه‌رمانڕه‌وای عێراقه‌

یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی سه‌رۆككۆماری عێراق
کوردستان TV
100%

ئه‌یاد عه‌لاوی،رایگه‌یاند خراپی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی لاوازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراق و پێویسته‌ پشت به‌ بنه‌مای روون بۆ دیاریكردنی نه‌خشه‌ رێگای‌ چاكسازی ببه‌سترێت و كه‌شوهه‌وای وڵاتیش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ گونجاو نازانم.

یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'الحره‌ عراق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "گرفتی ئابووری گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری و هه‌ژاری له‌ وڵات به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی گرتووه‌ و پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌قامگیریی عێراق ته‌رخان بكرێت و ئابووریش پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و سه‌قامگیریه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ زوویی و به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بكرێت تا ببێته‌ هۆی گه‌ره‌نتیكردنی دۆخی ئابووری وڵات".

له‌باره‌ی ئه‌و داخوازییه‌ی چه‌ندین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و سووربوونی حكوومه‌تی عێراق و عه‌لی سیستانی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، عه‌لاوی گوتوویه‌تی: "نازانم كێ فه‌رمانڕه‌وای عێراقه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ یان عه‌لی سیستانی، یان نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان؟، له‌ راستیدا نازانم كێ كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات".

عه‌لاوی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كورد له‌ په‌یوه‌ندیدام، سه‌ركردایه‌تی كوردستان ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌ گفتوگۆكان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی عێراقدا بێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ندێك گرژی هێشتا ماون كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ پارێزگای كه‌ركووكه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.