Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:22

ته‌نها به‌ زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت

ماوه‌ی 5 ساڵه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌چڕێت.
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " لانه‌ شه‌مس " له‌ دایك و باوكێكی كورد له‌ وڵاتی سوید له‌ دایك بووه‌ و ماوه‌ی 5 ساڵه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌چڕێت.

لانه‌ له‌ ساڵ (2012) ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانی گوتن كردوو ه‌و له‌ ئێستادا خاوه‌نی سێ گۆرانی و یه‌ك كلیپه‌ كه‌ هه‌ر هه‌موویان به‌ زمانی ئینگلیزین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی سوید ژیاوه‌ و كوردیه‌كی باش نازانێت له‌ به‌رنامه‌شیدا نیه‌ گۆرانی به‌ زمانی كوردی بڵێت .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی تازه‌  به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی نوێ ،كه‌ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی له‌ ڕووی شیعر و ئاوازه‌وه‌ "ره‌نج شه‌مس" ی برای هاوكاری ده‌كات .

دوایین به‌رهه‌می ناوبراو گۆرانییه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی( At the Crossroads)كه‌ باس له‌ ڕێگای ژیان ده‌كات و له‌ وڵاتی ئیسپانیا كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

جێی باسه‌،لانه‌ شه‌مس له‌ ساڵی 1990 له‌ وڵاتی سوید له‌ دایك بووه‌ و ئێستاش له‌و وڵاته‌ له‌ گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.